فازڵ میرانی: هه‌وڵێكی سیاسی هه‌یه‌ ده‌نگی كورد كه‌مبكرێته‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، "نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئامێره‌كان ده‌نگدان هه‌وڵێكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كورد، له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تیش 10 هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی شنگال له‌ ده‌نگدان بێبه‌شكران."

ئەمرۆ يەكشەممە (10)ى تشرينى يەكەمى (2021) فازڵ میرانی  سكرتێرى مەكتەبى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان بە كوردستان24ى راگەياند، "له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان  و كه‌موكوڕی له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پلانێكی سیاسییه‌ و بۆچوونم وایه،‌ هه‌وڵێكی سیاسییه‌ بۆ له‌ناوبردنی ده‌نگی كورد، به‌ڵگه‌ش ده‌نگدانی تایبه‌ته‌ كه‌ ده‌نگی 10 هه‌زار هاووڵاتی شنگال فه‌وتێنرا، هه‌رچه‌ندە رۆژێك زووتر كۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، كه‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ كاتی ده‌نگدان ناویان نه‌بووه‌، ده‌نگدانیان چووه‌ بۆ كه‌ربه‌لا، تا ده‌نگ نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ بۆداڕێژراوه"‌.

سه‌باره‌ت په‌یامی بۆ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، فازڵ میرانی گوتیشی: "هیچ په‌یامێكم بۆیان نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوودی نییه‌ و هیچیان پێناكرێت، ئه‌وه‌تا من له‌و بنكه‌یه‌ ده‌نگم نه‌داوه‌، بزانم چیان پێده‌كرێت".

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی روونیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌نگێكی زۆری كورد ده‌فه‌وتێت، كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر كورسییه‌كانی كورد ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانی عێراق.

لە بەشێكى ترى قسەكانى ميرانى گوتى، "بەدیدی من بە‌ به‌رنامه‌یه‌ و هه‌وڵێك هه‌یه‌ ده‌نگی كورد له‌ مووسڵ و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م روو بکەنە سندوقەکانی دەنگدان".

له‌ باره‌ی پشكی كورد دوای هه‌ڵبژاردن و پۆستی سه‌رۆك كۆمار، فازڵ میرانی گوتى، "ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ عورفێك و زۆرینه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رێكده‌كه‌ون، زۆرینه‌ی سوننه‌كانیش له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێكده‌كه‌ون، له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆرینه‌ له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێكده‌كه‌ون".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین