لە بیارە هێرش دەکرێتەسەر کادیرێکى پارتى کوردستانی

نوچەنێت:

لە شارەدێى بیارە، لە یەکێک لە بنکەکانى دەنگدا بە چەک لەلایەن چەند چەکدارێکى سەر بە یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان لە کادیرێکى پارتى دەدەرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10)ى تشرینى یەکەمى (2021)، کادیرێکى پارتى دیموکراتى کوردستان بەناوى (لوقمان ساڵح) لەلایەن چەند چەکدارێکى یەکێتى هێرشى دەکرێتەسەر سەرى و بە چەک لێدەدەن.

بەپێى هەواڵێکى کوردستان24، هەر ئەمڕۆ لەبیارە به‌رپرسێكی یه‌كێتی هێزی چه‌كداری ناردۆتە نزیك قوتابخانه‌یەک بەناوى (بیاره‌ی شه‌ریفه‌) په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یه‌كی لقی 12ی پارتی داوە‌، هەروەها ته‌قه‌شیان به‌سه‌ر كادیرانی پارتی و ده‌نگداراندا كردووه‌.

بەپێى وێنانەى بڵاوبۆتەوە، (لوقمان ساڵح) کادیرى پارتى لە شارە دێى بیارە بریندارکراوە و شوێنەوارى لێدان بەسەرو دەموچاویەوە دیارە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین