پارتى لە کەرکووک دوو کورسى پەرلەمانى عێراق مسۆگەر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسێکى لقى سێى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کەرکووک ڕایدەگەیێنێت، لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق پارتى دوو کورسى لەو شارە مسۆگەر کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە یازدەى تشرینى یەکەمى (2021)، ئەحمەد خورشید، بەرپرسی راگەیاندنی لقی سێی پارتی دیموکراتى کوردستان لە کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند،هەردوو کاندیدى پارتى لە کەرکووک، شاخەوان عەبدوڵڵا لە بازنەى یەک و نەجوا حەمید کاکەیى لە بازنەى دوو دەرچوونە بۆ پەرلەمانى عێراق.

دەشڵێت، شاخەوان عەبدوڵڵا (30) هەزار دەنگى هێناوە بەمەش دەبێتە یەکەمى سەر کەرکووک، هەروەها نەجوا حەمید کاکەیى (10) هەزار دەنگی هێناوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق 41% بووه‌، له‌سەر ئاستى‌ عێراق رێژه‌ى به‌شداربوون لە پارێزگاى سەلاحەدین زۆرترینە و لە هەرێمى کوردستانیش له‌ دهۆك زۆرترین خەڵک بەشدارى پرۆسەى هەڵبژاردنى عێراقییان کردووە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین