ئومێد خۆشناو: ئەنجامى هەموو حیزبەکان کۆبکەیەوە ناگات بە ئەنجامى پارتى کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر، لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیاند، "کورسیه‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان به‌یه‌که‌وه‌ یه‌کسانه‌ به‌ نیوه‌ی که‌متری پارتی."

ئەمڕۆ دووشەممە (11)ى تشرینى یەکەمى (2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێت، "ئه‌نجامی هه‌موو حزبه‌کان کۆبکه‌یه‌وه‌، ناگات به‌ ئه‌نجامی پارتی، واته‌ پارتی نیوه‌ زائید یه‌ک زێتره‌."

هەروەها لە بەشێکى ترى نووسینەکى پارێزگارى هەولێردا هاتووە، "خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی به‌ جنێوفرۆش و ئه‌وانه‌ نه‌دا که‌، دژایه‌تی ئیڕاده‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌کرد، قسه‌ گۆتن به‌ پارتی و تۆمه‌ت دروستکردن هیچ سودی نییه‌، به‌ڵکو سزای له‌ دوایه‌، چڕکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ت له‌سه‌ر پارتی ئه‌نجامی دۆڕانه‌."

سەبارەت بە دەرنەچوونى بەشێک لە کاندیدى هەندێ لایەنى سیاسى ئاماژەى بەوەکردووە، "ده‌رنه‌چوونی هه‌ندێ کاندیدی ڕابردوو خراپ، ده‌ریخست گه‌لی کوردستان گه‌لێکی زاکیره‌ زیندوه‌ (جاش)، ئیتر ئه‌وانه‌و چه‌ندین خاڵیتر ئه‌نجامن."

دەشڵێت، ئەوەى تر لێدەگەرێن کۆمیسیۆن ئەنجامى گشتیى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕادەگەیێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین