پارتى وەک حیزبى یەکەم دەمێنێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کورستان، بەپێى ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق، لە پارێزگاى هەولێر زۆرترین کۆرسى بەدەست دەهێنت و لە پارێزگاى سلێمانیش تا ئێستا دوو کورسى مسۆگەرکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (11)ى تشرینى یەکەمى (2021)، نیازى حەمە عەزیز بە ماڵپەڕى ڕاگەیاند، پارتى جارێکى تر بۆتەوە حیزبى یەکەمى هەرێمى کوردستان، چونکە تا (85%) دەنگەکان لێک جیاکراوەتەوە، پارتى لەزۆربەى ناوچەکان کورسى بەدەستهێناوە، کە پێشبینى دەکەین ژمارەی کورسییەکانى بگاتە  (33) کورسى.

هاوکات لە بازنەى یەکى پارێزگاى هەولێر کە سنووری سۆرانیش دەگرێتەوە، هەر چوار کاندیدى پارتى دەرچوونە، هەروەها لە بازنەى دووى هەولێر کە چوار کورسى هەیە، پارتى دیموکراتى کوردستان دوو کورسى مسۆگەر کردووە.

بەپێى ئەنجامە بەراییەکان پارتى لە بازنەى سێ (2) کورسى و لە بازنەى چوار (3) کورسى بەدەست هێناوە. 

پێشتریش کامەران غەریب، کارگێڕی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاندبوو، پارتى لە سنووری سلێمانی دوو کورسی مسۆگەر کردووە و کاندیدی سێیەمیشیان رکابەری دەکات، بۆ بە دەستهێنانی کورسی سێیەم.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین