کۆمەڵێک کەلوپەلی خۆراکی و جۆراوجۆر لە نێوبردران کوردستانی

نوچەنێت-تایبەت

بەپێی راگەیێندراوێکی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، لە ماوەی دوومانگدا لە (رێکەوتی ١-٨-٢٠٢١،تاکو ٣٠-٩-٢٠٢١) ، ( ٣.٣٨٩تۆن و ٨٤٢کیلۆگرا) سێ هەزار و سێسەد و هەشتاونۆ تۆن و هەشت سەد و چل کیلۆگرام کەرەستەی جۆراوجۆر لە ناوبراون.

کامی کەمال، بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی گوت"لە ماوەی دوومانگدا بڕێکی زۆر لە کەلوپەلی تەندروستی، کوزمەتیک، خواردن و خواردنەوە، ڤێتێرنەری، چاند و بیناسازی بەشێکیان گەڕێندرانەوەو رێغە نەدرا بێنە ناو سنوری هەرێمی کوردستان، بەشێکیشیان لە نێوبران".

سەبارەت بە هۆکاری لە ناوبردن و گەڕاندنەوەی ئەم کەلوپەلانە کامی کەمال گوتی" لە تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل پەسەند نەکران، بۆیە بەشێکیان گەڕێندرانەوە و بەشێکیشیان لە نێوبردران". 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین