جەماوەری گۆڕان داواکارییەک ئاراستەی رێکخەری گشتی دەکەن کوردستانی

نوچەنێت-تایبەت

ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان، داوادەکەن رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکە دەست لە کاربکێشنەوە.

رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدرا، وێڕای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لیستێکیان بە ناوی(هاوپەیمانی کوردستان) پێکهێنابوو، بەڵام هیچ یەکێک لە بەربژێرەکانی گۆڕان نەیانتوانی دەنگی پێویست بە دەستبهێنن.

ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی گوت" ئێمە وەک هەڵسوڕاو و جەماوەری گۆڕان پێمانوایە، ئەم شکستە بە هۆی  ڕێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە روویدا، چونکە ئاراستەی بزووتنەوەکە لە دەستی ئەواندابووە".

سەبارەت بە رەزامەندی ئەم ستافە بۆ دەستلەکارکێشانەوەیان هەڵسوڕاوەکەی گۆڕان دەڵێت"تا ئێستا نەمبیستووە بەم داواکارییە رازی بن، بەڵام گوشار بۆ ئەم مەبەستە هەیە و پێموایە ناچاردەکرێن بەم داواکارییە رازی بن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین