كيم له‌ ته‌ڵاقه‌كه‌ى پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ رەنگاورەنگ
له‌ رۆژى ڤالانتاین چه‌ندان رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى جیهانى باسیان له‌ كیم كارداشیانى ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى كردووه‌ و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌ى ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێرده‌كه‌ى پێشووى و كه‌سى نوێ له‌ ژیانى ناكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى راپۆرتێكى كورتى له‌سه‌ر كیم كارداشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جه‌ژنى خۆشه‌ویستییه‌ به‌ ته‌نیا ده‌بێت چه‌ندان رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگ هه‌وڵیان داوه‌ بزانن كیم چۆن ئێستا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

ماڵپه‌ڕه‌ رووسییه‌كه‌ ده‌ڵێ، بۆ رۆژنامه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كیم له‌گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌ى ژیانێكى ئارام به‌ڕێده‌كات و بیر له‌ كه‌سى نوێ ناكاته‌وه‌ بیهێنێته‌ ناو ژیانى هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشى له‌گه‌ڵ كانى ویست هاوسه‌ره‌ كۆنه‌كه‌ى ئه‌نجام نه‌داوه‌.

رۆژنامه‌ى زه‌ سه‌ن نووسیویه‌تى، كیم به‌ ته‌واوى له‌ ژیانى ته‌نیایى راهاتووه‌ و په‌له‌ى نییه‌.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین