ئەو شۆفێرەى لەسەر کرێی تاکسى سەرنشینەکەى کوشت دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

شوفێرى ئەو تاکسییەى کە دوێنێ لەسەر کرێی گواستنەوە سەرنشینەکەى کوشت، درەنگى شەوى ڕابردوو لەلایەن هێزەکانى پۆلیسى هەولێر دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13)ى تشرینى یەکەمى (2021)، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند، پۆلیسى هەولێر توانیان شۆفێرى ئەو تاکسییە دەستگیر بکەن کە بەهۆى دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ سەرنشینەکەى لەسەر کرێی گواستنەوە، شۆفێرەکە گوللـەیەک لەسەری سەرنشینەکە دەدات و دەکوژێت، کە هەر زوو تۆمەتبارەکەش لە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ رایكردبوو.

ئەو هاووڵاتییەکەى کوژراوە، بەناوی "بارزان نەسروڵڵا ئەحمەد" تەمەن 27 ساڵ، ماوەى سالێکە ژیانى هاوسەرگێرى پێکهێناوە، پیشەی پێشمەرگە بووە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند، لە دواى لێکۆڵینەوە توانرا لە ڕێگەى کامیراى چاودێرى تاوانبار (س.ص. ع) تەمەنی 29 ساڵ  دەستگیر بکرێ، کە ئەویش پیشەی پێشمەرگە بووە و کاری شۆفێری تەکسی کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین