كەمال کەرکووکى: کەسانێک لەناو یەکێتى ئاژاوەکەى کەرکووکیان دروستکردووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (13)ى تشرینى یەکەمى (2021)، دکتور کەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوك –گەرمیان لە ڕاگەیێندێکى بڵاوکردەوە و جگە لە پشتڕاکردنەوەى دەستگیرکردنى (35) هاووڵاتى کورد لە کەرکووک دەشڵێت، " داوا دەکەین لە گشت بەرپرس و کادرو ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان و گشت دانیشتوانی دڵسۆز و کوردە سەربەرزەکانی شاری کەرکوك و گەرمیان بە ھەموو توانایان ئارامی بپارێزن و چاوکراوە بن ، نەبادا تێکدەران فیتنەیەكەیان سەربگرێت و ھەموو لایەك تێدا توشی زیانبن."
دکتۆر کەمال کەرکووکى ئاماژە بەوەش دەکات، "دوێنێ ژمارەیەك لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەچەك بەھۆی ئەو شکستەی تووشی بوونە کە چەند کورسیەکیان لەدەستدا، بەم ھۆیەوە ئەو کەسانەی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک تەقەیان بەسەر سوپاو ئاھەنگێڕاندا کردووە و کە بووە ھۆی ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی و پۆلیس، بە ناھەق لەگەڵ چەند گەنجێکی دڵسۆز بە دەست و بە قۆناخە تفەنگ ڕووبەرووی یەک ببنەوە، لە ئەنجامدا لە لایەن ژمارەیەکی کەسی کورد وەڵام درانەوە و پاشان سوپا و پۆلیسی ئیتحادی ژمارەیەك کەسی بێتاوانیان لەو گەنجانە دەستگیر کرد."
دەشڵێت، "کەسانێك لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەم ئاژاوەیان دروست کردووە بۆ ئەوەی ئێوەی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەریش پەلکێشی ناو ئەم کێشەیە بکەن."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment