یەکێتى: دۆخى کەرکووک جێگەى قبووڵکردن نییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (13)ى تشرینى یەکەمى (2021)، دژى دەستگیرکردنى هاووڵاتییانى کورد لە کەرکووک یەکێتى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی كەركوك دەڕوانێت كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستكراوە."
بە پێى ڕاگەیێندراوەکەى یەکێتى شەوى ڕابردوو، "بافڵ تاڵەبانی، مستەفا كازمی لە پەلاماردانی ماڵی كورد و پێشێلكاری ھێزە ئەمنییەكان و دەستگیركردنی گەنجان ئاگاداركردۆتەوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئازادكردنی دەستگیركراوەكان و دووپاتیكردووەتەوە ئەو دۆخە دروستكراوە جێگای قبووڵكردن نییە."
دەقی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان:
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی كەركوك دەڕوانێت كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستكراوە.
بۆ ھەموو لایەكی رووندەكەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێز مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی كورد و پێشێلكاری ھێزە ئەمنییەكان و دەستگیركردنی گەنجان ئاگادركردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئازادكردنی دەستگیركراوەكان و دووپاتیكردووەتەوە ئەو دۆخە دروستكراوە جێگای قبووڵكردن نییە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەركوك و كەركوكییەكان لە ھەر موزایەدەو درووشم بازییەك بە گەورەتر دەزانێت كە ھەندێك لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مەرام و دەستكەوتی بچووكی حیزبی دۆزی گەورەی كەركووك و چارەنووسەكەی و دانیشتووانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، كە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەكی سیاسی نالۆژیكییە بۆیە یەكێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێكەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێكەوە ژیانەی كەركوك دەكات، ھاوكات پارێزەری ماف و خاك و كوردستانی بوونی شارەكە دەكاتەوە و بەم ستراتیژە كاردەكات و لەھیچ لایەنێكی قبووڵناكات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێكیش یەكێتی بژاردەی یەكلاكەرەوەی ھەیە.
راگەیێندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كورستان
.png)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment