پارتی: خەڵکی خۆمان لە کەرکوک بە جێناهێڵین کوردستانی

نوچەنێت-تایبەت

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: پارتی لەگەڵ خەڵکی خۆی دەمێنێتەوە لە کەرکوک و بەجێیان ناهێڵین.

ماوەی سێ رۆژە رەشبگیری گەنجانی کەرکوک دەستیپێکردووە، کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبە کوردییەکان بەشداربوون، پارتی دیموکراتی کوردستان داوای ئازادکردنیان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣-١٠-٢٠٢١، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: لایەنێکی سیاسی لە پشت ئەم ئاژاوانە هەیەو خەڵکی خۆیان جێهێشتووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت: ئێمە ناوی هەندێ کەسمان لایە کە بەهۆی لایەنێکی سیاسی پەلاماری موڵکی خەڵک دەدەن بە مەبەستی دروستکردنی ئاژاوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر خەتە بۆ ئازادکردنی ئەم گەنجانە و بەرە بەرە ئەم هێزانە بڵاوەیان پێدەکرێت و دۆخەکە ئاسایی دەکرێتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەگەڵ گەڕانەوەی پارتی خەڵک هەناسەیەکی ئازادی وەرگرتووە، دەیانەوێ ئەوە ببڕن. بەڵام ئێمە لە کەرکوک لە گەڵ خەڵکی خۆمانین و ئەوانەشمان پاراستووە کە لایەنی تر بە جێیان دەهێڵێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەوەشی ئاشکرا کردکە پارتی لە کەرکوک دەمێنێتەوە لەگەڵ ئەوەی کە دوێنێ دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە ئەم نوسینگەیەی ئێمە داگیرکراوەو دەرکراوین. هەروەها دەڵێت: لە کەرکوک بابەتی گەورەتری وەکو گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری هەیە کە پێویستیان بە چارەسەرکردنە بۆیە ئێمە دەمانەوێ خەریکی کاری گەورەتربین لەم ئاژاوانە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەوەشی راگەیاند کە ئەم لایەنەی ئەم ئاژاوەیەی دروستکرد ویستیان ئەو کەشە لەبارە تێکبدەن کە لە کەرکوک هاتووەتە ئاراوە، بەڵام تێکنادرێت و دەبێ ئەم لایەنە دان بە شکستەکانی خۆیدا بنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین