ناسکە عەبدوڵڵا: یاری بە دەنگەکانم کراوە کوردستانی

نوچەنێت-تایبەت

ژنە بەربژێرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: یاری بە دەنگەکانم کراوەو لەسەر ئەوە لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سکاڵام تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-10-2021، ناسکە عەبدوڵڵا رەسوڵ، بەربژێر لە بازنەی چواری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە نوچەی راگەیاند" یاری بە دەنگەکانم کراوەو لە بەرژەوەندی کاندیدێکی یەکێتی، گۆڕانکارییان تێداکراوە، بۆ ئەم مەبەستەش سکاڵام تۆمارکردووەو ئەمڕۆ وردەکاری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رادەگەیەنم.

ئەم ژنە بەربژێرە روونیکردەوە کە" بەپێی ھەموو داتاکانی بەردەستمان من خاوەنی 13 هەزار و 416 دەنگ بووم، بەبێ دەنگدانی تایبەت، کەچی لە پرۆسەی لەکارخستن و ھێنان و بردنی فلاش میمۆرییەکان، کە لەسەرەتاوە گومانی لامان دروستکرد، دەنگەکانمان دابەزێنرا بۆ 11 هەزار و 742 دەنگ، ئەوەش پێش من، تەعەداکردنە لە ئیرادەی خۆڕاگری ناوچەکەم، کە چەندین ساڵە ھەوڵی شکاندنی دەدرێت".

ناسکە عەبدوڵڵا، جەخت دەکاتەوە کە، بەڵگەی پێویستم بۆ سەلماندنی قسەکانم لایە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین