نافیز مستەفا: هیچ مەترسییەک لە ئارادانییە کوردستانی

نوچەنێت-تایبەت 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە لە ماوەی دووهەفتەی داهاتوودا نرخی نەوت و بەنزین گران دەبێت، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتی: ئێمە بەدواداچوونمان کردووەو شتیوانییە.

   ئەمڕۆ چوارشەممە،13-10-2021  عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: لە سەدا حەفتای نەوتی سپی، بەنزین و گازی هەرێمی کوردستان لە ئێرانەوە دێت، بەهۆی دۆخی تایبەتی ئێران رادەگیرێت، بۆیە کۆمەڵێک مەوادی مەترسیدار دێت لە کۆمەڵێک پاڵاوگەی بێ مۆڵەت تێکەڵ دەکرێت کە ماددەیەکی سەرەتانی مەترسیداری لێ دروست دەبێت، ئەم ماددە مەترسیدارە سەرەتانییە لە ماوەی دووهەفتەی داهاتوودا دەگاتە سەرووی هەزار دینار.

عەلی حەمەساڵح، هەروەها دەڵێت، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەمە پێویستە حکومەت پەلە بکات بۆ چارەسەرکردنی ئێمە پاڵاوگەمان هەیە بەڵام لە دەرەوە هاوردەی دەکەن.

نافیز مستەفا، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بەم قسانەی عەلی حەمەساڵح و دۆخی نەوت وگاز لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی راگەیاند"ئێمە وەکو ئەنجوومەنی پارێزگا بەدواداچوونمان بۆ ئەم بابەتەکردو لەگەڵ لیژنەی نەوت و گاز قسەمان کرد، هیچ شتێکی وانییە کە شایانی باس بێت یان گۆڕانکاری لە نرخی سوتەمەنی هەبێت، نازانم کاک عەلی ئەم ئەم داتایانەی لە کوێ هێناوە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین