شوان شێخ ئەحمەد: دەستخۆشى لە ڕێکخەر و ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان دەکەم کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى پێشووى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى، دەستخۆشى لە ڕێکخەرى گشتیى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان دەکات، کە ئەمڕۆ دەستیان لە کارکێشایەوە بەهۆى ئەنجامى خراپى گۆڕان لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (13)ى تشرینى یەکەمى (2021)، شوان شێخ ئەحمەد، پەرلەمانتارى پێشووى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان، لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیاند، "دەستخۆشی لە رێکخەری بزووتنەوەی گۆران و ئەندامانی خانەی راپەراندنیان دەکەم، بەدەست بەرداربوونیان لە پۆستەکانیان، کە نەیانتوانی لە ئاستی ویستی جەماوەرو ھەوادارانیان بن و دۆراوی ھەلبژاردن بوون."

ئەو ئەندام پەرلەمانەى پارتى لە نووسینەکەیدا دەشڵێت، "بە پێویستی دەزانم ھەموو بەرپرسەکان کاتێ ناتوانن ببنە خزمەتکارێکی باش و جێی رەزامەندی جەماوەرو ھەڤالانیان دەست لەکاربکێشنەوە ـ نەوەکو ھەموو جارێک بە گواستنەوەیان شوێنێی تریان پێ تێک بدەن نموونەشمان زۆرھەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین