جڤاتى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان چەند بڕیارێک دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لە دواى بڕیارى دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، دەستەیەکى نوێى ئەو حیزبە بەڕێوەدەبات و لە داهاتوویەکى نزیکیشدا، بزووتنەوەى گۆڕان چەند بڕیارێکى نوێ دەردەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14)ى تشرینى یەکەمى (2021)، شوناس شێرکۆ، ئەندامی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی راگەیاند، بەمزووانە جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێکی گرنگ دەدات.

ئێوارەى چوارشەممە (13)ى تشرینى یەکەم، سەرجەم ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت.

سەبارەت بە گۆڕانکارى لە هەیکەلى نوێى گۆڕان، شوناس شێرکۆ گووتیشى، رای زۆرینە ئەوەیە کە هەیکەلی بزووتنەوەی گۆڕان وەکو خۆی بمێنێتەوە و لەسەر وەسێتی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی گۆڕان، خانەی راپەڕاندن لە دەستەیەک لە گەنج و پیر دروستدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین