حەیدەر عەبادی پشتیوانی خۆی دەردەبڕێت کوردستانی

 

نوچەنێت

حەیدەر عەبادی، لە نامەیەکدا پشتیوانی خۆی بۆ لە یەکترگەیشتنی هێمنانەی لایەنە سیاسییەکانی عیراق دەربڕی.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٤-١٠-٢٠٢، نوسینگەی حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە
تێیدا هاتووە "گرنگترین شت له‌ سه‌ركه‌وتن و دۆڕانی هه‌ڵبژاردن پاراستنی ئاشتی و یه‌كێتی نیشتمانی و نه‌زاهه‌ و ڕه‌وایه‌تی سیستمی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكه‌، بۆیه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كڕیزی خه‌ڵك و ئاشتی سیستمی گشتی ده‌كه‌ن ڕه‌تبكرێنه‌وه‌".

حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عیراق جەخت دەکاتەوە "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو كه‌سێك كار ده‌كه‌ین بۆ زاڵبون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا و پێمانوایه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت به‌دوای هه‌مو كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ بنیادنان، وێرانكردنی ده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هه‌موان".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ هەروەها دەڵێت "به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌سستمی هه‌ڵبژاردن، گرنگترین شته‌ بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ به‌سیستمی سیاسی به‌ده‌ستبهێنن كه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌نیازن وڵات به‌ڕێوه‌ببه‌ن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین