نوێترین زانیاری لە بارەی نرخی بەنزین و نەوت
نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گرانبونی نرخی نەوت و بەنزین بڵاوکردەوە، تێێدا هاتووە کە سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردوه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كانی سوتەمەنی.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یێندراوێكدا دەڵێت "حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی ڕابردودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابووه، کە به‌نزین بۆ هاوڵاتیان به نرخێكی گونجاو دابینبكات ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بو به نرخی نه‌وت، له ڕابردوشدا نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌رزبووەوە كه هاوكات بوه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنی به‌نزین بۆ هه‌رێم له هه‌ندێك ده‌روازه راگیراوه".
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم جەخت دەکاتەوە "سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه، هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتودا قه‌یران دروست نه‌بێت".
سه‌باره‌ت به دابینکردنی نه‌وتی سپی بۆ ماڵان، لە راگەیێدراوەکەدا هاتووە "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته، له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیان له زوترین كاتدا، بۆیه هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌ت هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment