دوو کەسی دیکە بوونە قوربانی شەڕی دووبنەماڵە کوردستانی

 

نوچەنێت

لە شەڕی دوو بنەماڵە لە قەزای سۆران، کەسێک دەکوژرێت و کەسێکی دیکەش بریندارە.
 
پۆلیسی سۆران سەبارەت بە شەڕی ئەم دووبنەماڵەیە دەڵێت: شەڕەکە لەنێوان چەند کەسێک دروستبووە کە خزمی یەکترن، لەم شەڕەدا کەسێک گیانی لە دەستداوە کە خۆی پێشتر نەخۆشی هەبووە.

ئەگەرچی بە گوتەی پۆلیسی سۆران، لەم شەڕەدا چەک بەکار نەهاتووە، بەڵام کەسێک گیانی لە دەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە. تەرمی کەسەکە لە پزیشکی دادی سۆرانەو دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کراوەتەوە.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەکە دەڵێت: ئەو پیاوەی گیانی لە دەستداوە، بەهۆی چەکەوە نەبووە بەڵكو خۆی نەخۆشی دڵی هەبوو.

لە ماوەی رابردوو لە سۆران، قەزای خەبات و هەولێر بە هۆی کێشە زەویزار و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە چەندین کەس بوونە قوربانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین