هوشیار زێباری: پارتی سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد کوردستانی

نوچەنێت

هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارە لە باشترین هەڵبژاردنەکانی عیراق بوو. هەندێک لەو سیاسییانەی کە دژایەتی قەوارەی هەرێکی کوردستانیان دەکرد کەوتن.

رۆژی رابردوو١٥-١٠-٢٠٢١، هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگۆیەکدا دەڵێت" هەندێک لەسەرانی گەندەڵی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کەوتن، ئەوە ئەنجامێکی دڵخۆشکاری بۆ عیراقییەکان هەیە".

هوشیار زێباری، ئاماژە بە کەوتنی هەندێ پەرلەمانتاری کوردیش دەکات" خۆشحاڵانە هەندێک لەو ئەندام پەرلەمانانەشی کە دژایەتی قەیرانی هەرێمی کوردستانیان دەکرد کەوتن".

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت، ئەندامەکەی پارتی دیموکراتی جەختی کردەوە" پارتی سەرکەوتنی گەورەی لەم هەڵبژاردنەدا بە دەستهێنا بەڵام کەس ناتوانێ خۆی لەسەر کەسی دیکە فەرز بکات، بەڵکو دەبێت پێکهێنانی حکومەت بە رێککەوتنی سیاسی و سازان بێت".

لەبارەی گلەییەکانی هەندێ کەسایەتی و لایەن هوشیار زێباری پێیوایە" هەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق، لە پاکترین هەڵبژاردنەکانی عیراق بوو، لە هەموو هەڵبژاردنێکدا بردنەوەو دۆڕان هەیە، بۆیە ئاساییە هەندێ کەس و لایەن گلەیی و سکاڵایان هەبێت، بە داخەوە رێژەی بەشداری هاوڵتییان لە عیراق کەمبوو لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین رێژەی بەشداری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوو".

سەرچاوە

الشرقیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین