دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پەیامێک ئاراستەی باوکی دەکات کوردستانی

نوچەنێت

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک ستایشی باوکی دەکات.

چوار ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا، لە پیلانێکدا پێشمەرگە لە شاری کەرکوک پاشەکشێی پێکراو بەڕێوەبردنی دام و دەزگاکانی کەرکوک کەوتە دەست هێزەکانی حەشدی شەعبی، چەندین گرفت و ئاستەنگ بۆ هاوڵاتییانی شاری کەرکوک دروستکرا.

لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، کاتێک هێزە عیراقییەکان لەگەڵ گروپێکی نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێککەوتن و کەرکوکیان رادەست کرد، کۆسرەت رەسوڵ یەکێک بوو لەو سەرکردانەی یەکێتی کە دژی ئەم کارەبوو و بە خیانەت ناوی برد.

ئەمڕۆ لەم یادەدای دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لە پۆستێکی فەیس بوکدا لە سەر وێنەیەکی باوکی نوسیویەتی" ئەمڕۆ لە هەموو رۆژ زیاتر سەرت بەرزە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین