کەشناسی ئەگەرێک دەخاتەروو کوردستانی

نوچەنێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینی رەوشی کەشوهەوا رادەگەیەنێت و دەڵێت پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن.

لە بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هاتووە، رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو. پێشبينی ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان په‌ڵه‌هه‌ور و نيمچه‌ هه‌وربێت و، پله‌كانى گه‌رما (5-7) پله‌ دابه‌زێت.

بۆ رۆژی سێشه‌ممه پێشبینی دەکرێت پەڵە هەور ببێتە هه‌ورى ته‌واو-وئەگەری بارينى نمه‌ باران و  هه‌وره‌ تريشقه هەیە،‌ به‌تايبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییەکان، پله‌كانى گه‌رما به‌ نزمى ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌كو رۆژانى پێشو، سەبارەت بە نەبارینی باران تا ئێستا، بە ئاسایی وەسفی دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین