سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بەرەو قەتەر بەڕێکەوت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێکەوت."

ئەمڕۆ شەممە (16/ تشرینى یەکەم)ـى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە سەردانێکى فەرمى بەرەو قەتەر بەڕێکەوت، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى "له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا لەگەڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى دیكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌."

 ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دەشڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش" تاوتوێ دەکرێن.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، ئەم سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، کە ڕۆژى (15)ى مانگى یەکى ئەمساڵ، محەممەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە، کە تێیدا وەزیرى ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، "ئه‌وان به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ پێگه‌یه‌كدایه‌ ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ خاوكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، هەروەها‌ ئه‌وان گرنگیی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین