سەلیم شوشکەیى: کورد دەبێ لەسەر (400) پۆست گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات
نوچەنێت:
پەرلەمانتارێکی کورد لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کورد لە کابینەى پێشووى حکوومەتى عێراق نزیکەی (400) پۆستی بە "بەتاڵی" مابووەوە و ئەمجارە دەبێت کار بۆ وەرگرتنەوەیان بکات.
سەلیم شوشککەیی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئەمرِۆ شەممە (16/ تشرينى يەكەم)ـى (2021)، لە لێدوانێكى تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتى، "لە بەغدا زیاتر لە (٤٠٠) پۆست هەیە کە مافى کوردە و تا ئێستا پڕنەکراوەتەوە، لە ئەنجامی ململانێی حزبی و کەمتەرخەمی سەرکردایەتی سیاسی کورد، پێوستە ئەمجارە کورد شێلگیرانەتر داوای ئەو پۆستانە لە بەغدا".
سەبارەت بەوەی پێویستە کورد داواى چ پۆستێکى سیادى گرنگ بکات، سەلیم شوشککەیی دەڵێت: "پێموایە بە پلە یەك وەزارەتی دارایی وەزارەتێكی گرنگترە لە وەزارەتی دەرەوە. ئەگەر چی وەزارەتی بەرگری لە هەمووی گرنگترە ئەگەر بکرێت بدرێت بە کورد، چونکە دەبێتە گەرانەوەی ئەمنیەت، هەرێى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان، کە تا ئێستا بەشێکى زۆرى زەوى کورد لەو ناوچانە بە هێز داگیراوە".
سەلیم شوشکەیى لە بارەی پۆستی پۆستى سەرۆک کۆمار یان هەر پۆستێکى دیکەى سیادى وەک پشکى کورد، بۆ نوچەنێت ڕاگەیاند، "بەپێی دەستووری عێراق ئاساییە گۆرانکاری بکرێت، عورفێکە لەناو لایەنە سیاسیەکان دروست بووە، کە ئایا چیان هەبێت بۆ نموونە سەرۆك کۆمار بۆ کورد و پەرلەمان بۆ شیعە، ئەوە بە بەشێك لە هەنگاوی تایفی دەزانم و دابەشکردنێکی خراپە."
دەشڵێت، "ئاساییە ئەمجارە سەرۆك کۆمار بۆ سوننە و سەرۆك وەزیران بۆ کورد و سەرۆکی پەرلەمان بۆ شیعە بێت، دەکرێ ببنە هەنگاوى گرنگ بێت و گۆڕانکارى باش بە دواى خۆیدا بهێنێت."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment