سەرۆکى هەرێمى کوردستان و میرى قەتەر جەخت لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندییەکان دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دیوانى میرى قەتەر لەسەر ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت، بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و قەتەر تاوتوێکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتى (17/تشرینى یەکەم/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە سەردانێکى فەرمى بۆ دەوحە، لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کۆبووەوە.

دیوانی میری قەتەر لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پرسى ھاوئاھەنگی و پاڵپشتیکردن و پتەوکردن پەیوەندییەکان نێوان هەردوولا، هاوکات لەگەڵ چەند پرسێکى دیکە گفتوگۆى لەسەرکرا.

کۆبوونەوەى ئەمڕۆى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ میرى قەتەر لە کاتێکدایە، کە دوێنێ لەسەر بانگهێشتنامەیەکى فەرمى میرى قەتەر گەیشتە ئەو وڵاتە، دواتر ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوەى قەتەر و ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین