سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى قەتەر بەهێزکردنى پەیوەندییە ئابوورییەکان تاوتوێدەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ‌شێخ خالد بن خه‌لیفه‌ بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سانى، "ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عیراق" تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتنى (17/تشرینى یەکەمى/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ‌شێخ خالد بن خه‌لیفه‌ بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ناوخۆى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە دەڵێت، "هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و پێشبنییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عیراق، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى و كشتوكاڵى و گه‌شتیاریدا"، گفتوگۆى لە بارەوەکراوە.

هاوکات لە دیدارەکەدا، "گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆكانى هێڵى ئاسمانیى قه‌ته‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق"، خراونەتە بەرباس.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى قەتەر، جگە لە جەخکردنەوە لە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و قەتەر، لەسەر کەرتى ئابوورى، باسیان لە "ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عیراق كرد وه‌ك بازاڕیكى گه‌و‌ره‌‌ به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق پێویستن"، كردووە.

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، "هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر"، یەکێک بووە لە تەوەرە گرنگەکانى کۆبوونەوەکە.

هەردوو سەرۆک لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەیان، گفتوگۆیان لەسەر "به‌ره‌نگاربوونه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى داعش، ڕێگه‌ و شێوازه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و بیرى توندڕه‌وى، دۆخى ئاواره‌كان له‌ كه‌مپى ئه‌لهۆل له‌ سووریا"، كردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین