400 گوند لە دەڤەری برادۆست چۆڵکراون کوردستانی

سیهام میران – نوچەنێت

جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆست بۆردومان دەکەن، ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق دەڵێت: بە بیانوی هەبوونی پەکەکە لەم دەڤەرە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەست ناپارێزن.

ئەمڕۆ یەکشەممە(١٧-١٠-٢٠٢١) فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومان کرد، بەم هۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە (٤٠٠) گوندی ئەم ناوچەیە چۆڵکراوە.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی" زیانەکانی بۆردومانی تورکیا تەنیا ناوچەی برادۆست نییە، ئەوە باش دەزانین فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا قەت دەستیان نەپاراستوە. بە بیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو سنورانە، بەبێ گوێدانی هیج شتێك لە کاتێکدا ئەو ناوچانە ناوچەی جێنشینن خەڵکی تێدا دەژیت".

 بەهۆی ئەم بۆردومانە بەردەوامەوە، خەڵکەکانی سنوری ئەم ناوچەیە رویانکردووەتە شارەکان، ئەمە لە رووی ئابووری زەرەرێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم ئەندامەی ئەنجوومەنی نواێنەرانی عیراق دەڵێت" لەبەر ئەوەی خەڵکی گوندنشینەکان خەڵکێکی وەبەرهێنن، لە رووی کشتوکاڵییەوە زرەرێکی زۆری هەیە، سەدان هاوڵاتی بەم هۆیە بوونە قوربانی و کەمئەندام بوون، وێڕای ئەو زیانە زۆرەی بەر سامانی ئاژەڵ کەوتووە".

سەبارەت بە کاری ئەوان بۆ راگرتنی ئەم بۆردومانانە باڵانبۆ محەمەد باس لە ئامادەکردنی راپۆرتێک دەکات"ئێمە مەیدانیەن سەردانی ئەو ناوچانەمان کردووە، راپۆرتی خۆشمان ئامادەکردووە و رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردووە. سەرجەم زیانەکان و هۆکارەکانەوە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین