تەندروستی رانیە: بۆنە کۆمەڵایەتییەکانمان قەدەخەکردووە کوردستانی

سیهام میران –نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، له‌باره‌ی زۆربونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا هۆشداریده‌دات وکۆمەڵێک بڕیار وەک رێکاری کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە رادەگەیەنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە(16ی ئۆکتۆبەری2021) بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی راپەڕین، هۆشداری توند لە بارەی بەرزبوونەوەی رێژەی کۆرۆنا دەدات و دەڵێت: لە نەخۆشخانەی کۆرۆنا شوێن بۆ مانەوەی نەخۆش نەماوە.

تەها محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستی دەڤەری راپەرین، لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت دەڵێت" هۆکاری بەرزبوونەوەی لە ناکاوی کۆرۆنا زۆر روون نییە بەڵام هەندێك هۆکاری لاوەکی هەیە بەتایبەت ئەو بەریەککەوتنەی خەڵکی و سەردانی کردنی خزم و دۆستان، پرسە کۆمەڵایەتییەکان و بۆنەکان، کە تا ئێستا ئەنجام دەدرێن هۆکارن، پەتایی وەرزیش رۆڵی هەیە بەهۆی ئەوەی نیشانەکانی لەگەڵ کۆرۆنا نزیکە، ئەوەش هۆکاریکی ترە کە هاوڵاتیان ناتوانن جیای بکەنەوە". 

تەها محەمەد هەر لە بارەی هەڵکشانی رێژەی تووشبوانی لا ناکاوی پەتای کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، ئاماژە بە هۆشدارییەکی وەزارەتی تەندروستی دەکات"وەکو بەرێوبەرایەتی تەندروستی راپەرین، ئەمڕۆ هۆشداریەکمان بڵاوکردۆتەوە کە سەردانی کردن بۆ لای تووشبوانی نەخۆشی  کۆرۆنا قەدەخە کراوە. هیچ کەسێك بۆی نییە سەردانی نەخۆش بکات، هەواڵی نەخۆشیش لە یەک کەس زیاتر نابێ.ئەمشەویش کاتژمێر هەشتی شەو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەکرێت وردەکاری زیاتر لەسەر ئەو بارودۆخە دەخەینە روو". 

دەقی بڕیارەکانی تەندروستی گشتی راپەڕین:

یەکەم: سەردانی نەخۆش بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە.

دووەم: نەخۆش تەنیا یەک هاوەڵێ لەگەڵ دەبێت.

سێیەم: هەموو ئەوانەی کە داخڵێ ناوەندە تەندروستییەکان دەبن، پێداویستییەکانی خۆپارێزی بەکاربهێنن.

لێپرسراوی راگەیاندنی گشتی تەندروستی راپەڕین ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە ماوەی 24کاتژمێری رابردوو، 4حاڵەتی مردن هەبووە. لە ماوەی دووهەفتەدا 25حاڵەتی مردن تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین