سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گەیشتەوە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچێرڤان بارزانى، دواى سەردانێکى فەرمى دوو ڕۆژە بۆ قەتەر، ئەمڕۆ گەیشتەوە هەرێمى کوردستان.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (17/تشرینى یەکەمى/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، کۆتایی بە سەردانییە فەرمییەکەى بۆ ئەو وڵاتە هێنا و گەیشتەوە هەولێر.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "دواى كۆتاییهاتنى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ ده‌وحه‌ له‌لایه‌ن عه‌لى بن ئه‌حمه‌د ئه‌لكه‌وارى، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیى قه‌ته‌ره‌وه‌ به‌ڕێ كرا."

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دوێنێ شەممە (16) تشرینى یەکەم، سەردانێکى فەرمى گەیشتە دەوحەى پایتەختى قەتەر، کە تێیدا لەگەڵ جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوەى قەتەر کۆبووەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک وەزیران و میرى قەتەر کۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین