سەرۆک بارزانى پەیامێک بە بۆنەى سەرکەوتنى پارتى لە  نەینەوا و شنگال بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، پەیامێکى تایبەت ئاراستەى جەماوەرى پارتى لە نەینەوا و شنگال دەکات و بە هۆکارى سەرکەوتنى پارتى لەو دەڤەرە ناویان دەبات.

لە پەیامەکەیدا سەرۆک مسعود بارزانى دەشڵێت، "سوپاس و پێزانینی تایبەتم هەیە بۆ خۆڕاگری جەماوەری دەشتی نەینەوا و دەڤەری شنگال و خوشک و برا ئێزیدییەکان و پێکهاتەکانی تر کە وەڵامی هەڵوێست و قوربانیدانی پارتیان دایەوە." 

روونیشدەکاتەوە، خەڵکى ئەو دەڤەرە، "پەیامێکی روون و ئاشکراشیان دا بە هەموو لایەک کە ئەوان کێیان دەوێت و چیان دەوێت."

 

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ جەماوەری پارتی لە شنگال و پارێزگای نەینەوا:

 بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 بەبۆنەی سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا و دەڤەری شنگال، پیرۆزبایی لە ئەندام و لایەنگران و ڕێکخستنەکانی  لقی 18 و لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. دەستخۆشی ماندووبوون و پابەندبوونیان لێ دەکەم کە بوونە هۆی سەرخستنی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم دەڤەرەدا.

هەروەها سوپاس و پێزانینی تایبەتم هەیە بۆ خۆڕاگری جەماوەری دەشتی نەینەوا و دەڤەری شنگال و خوشک و برا ئێزیدییەکان و پێکهاتەکانی تر کە وەڵامی هەڵوێست و قوربانیدانی پارتیان دایەوە، و پەیامێکی روون و ئاشکراشیان دا بە هەموو لایەک کە ئەوان کێیان دەێت و چیان دەوێت.

دڵنیاشیان دەکەمەوە کە پارتی لەگەڵ کۆتایهێنانی ئازار و نەهامەتی خەڵکی ئەم ناوچانە دایە و، وەک هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری ماف و ژیان و سەربەرزییان دەمێنێتەوە.

 

مسعود بارزانی

17ی تشرینی یەکەمی 2021

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین