د. ڕۆژ نوورى شاوەیس کۆچى دواییکرد کوردستانی

نوچه‌نێت

سەر لە بەیانى ئەمڕۆ، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگیرى سەرۆکى پێشووى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لەتەمەنی 74 ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.


رۆژ نووری شاوەیس

ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە

کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە

بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە

لە کابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆکوەزیران بووە

ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە

سەرۆکوەزیرانی کابینەی سێیەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

ساڵی 2004 جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە

ساڵی 2010 سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بووە بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق

ئه‌مڕۆ 15ى شوبات له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر  كۆچى دوایى كرد


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین