سەعدى پیرە: کۆبوونەوەکەى پارتى و یەکێتى بۆ نەهێشتنى کۆسپەکانى کاتى هەڵبژاردن بوو کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر کۆبوونەوەى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و حیزبەکەى ئاشکراى دەکات و وەک خۆى دەیڵێیت، کۆبوونەوەکە تەنها بۆ ڕەخساندنى زەمینەى گفتوگۆى دیکە و نەهێشتنى ساردی و کۆسپەکانى کاتى هەڵبژاردن بوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (19/تشرینى یەکەمى/2021)، سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە رادیۆى رووداوى ڕاگەیاند، سەردانى شاندى پارتى بۆ لاى یەکێتى بۆ دانوستاندن نەبوو، بەڵکو بۆ زەمینەسازى گفتوگۆ بوو.

سەبارەت بە گفتوگۆى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا، سەعدى ئەحمەد پیرە ئاماژە بەوە دەکات، یەکێتی داوا دەکات هەموو لایەنەکان پێکەوە پڕۆژەیەکى هاوبەش لەسەر داخوازییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکانى هەولێر  لەگەڵ بەغدا ئامادە بکەن و جێ و پەنجەى هەموو هێزە سیاسییەکان بەسەریەوە دیار بیت.

دەشڵێت، ئەگەر هەموو لایەنە سیاسییەکانى هەرێمی کوردستان بەشداری بکەن، پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ دووشەممە (18)ى تشرینى یەکەمى (2021)، شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان بە سەرۆکایەتیى فازڵ میرانى لە سلێمانى سەردانى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستانى کرد.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین