ئەمڕۆ پارتى لەگەڵ چەند لایەنێکى سیاسی کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارتی دیموکراتی کوردستان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ یەکێتى و گۆڕان و بزووتنەوە و سۆسیالیست، ئەمڕۆ لەگەڵ چەند حیزب و لایەنێکى ترى سیاسى لە هەولێر کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (20/تشرینى یەکەم/2021)، کەیفی هادی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە رووداوی راگەیاند، لە درێژەى سەردانییەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ لە عەنکاوە لەگەڵ چەند لایەنێکى سیاسى پێکهاتەکانى مەسیحى و کلدان و ئاشوورى کۆدەبنەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی، ئاشکراى دەکات، شاندەکەى پارتى لەگەڵ هەر یەکە لە ئەنجوومەنی گەلی کلدانی، حیزبی بەیت نەهرەین، قەوارەی شلاما، بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریانی، رێکخراوی کلدو ئاشووری، حیزبی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی، رابیتەی کلدانی و پارتی بەیت نەهرەینی نیشتمانی کۆدەبێتەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە دوو ڕۆژى ڕابردوو شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى سەردانى هەر یەک لە یەکێتى و گۆڕان، سۆسیالیست، بزووتنەوەى ئیسلامى کرد، لە هەولێریش لەگەڵ حیزبى شیوعی کۆبوونەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین