مەسرور بارزانى قوتابییە یەکەمەکانى (12)ى ئامادەیى خەڵاتکرد کوردستانی

نوچەنێت:

لە رێوڕەسمێکدا ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان قوتابیە یەکەمەکانى پۆلى (12) ئامادەیی خەڵاتکرد و دواشیان لێدەکات نیشتیمانپەروەر بن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (20/تشرینى یەکەم/2021) ڵەرێوڕەسمى خەڵاتەکردنى یەکەمەکانى پۆلى (12)ى ئامادەیی سەر هەرێمى کوردستان، مەسرور بازرانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان وتارێکى پێشکەشکرد و بە قوتابییەکانى ڕایگەیاند، خۆشحاڵم كه‌ ئێوه‌ خۆتان ماندوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزترتان هه‌بێت زانست و خوێندن هێزن.

لە رێوڕەسمەکەدا کە وەزیرى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەبوو، مەسرور بارزانى گووتیشى، هیوادارم خوێندن له‌ پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ بێت بتوانن له‌ رێی خوێندنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنن و ئێوه‌ ده‌توانن له‌ داهاتوودا ببنه‌ سه‌ركرده‌ و رێبه‌ر و مامۆستای باش بۆ نه‌وه‌كان.

سەرۆکى حکوومەتى هەێمى کوردستان، لە وتارەکەیدا ڕاگەیاند بەردەوام دەبین لە پەرەپێدان بە پەروەردە و خوێندن و نۆژنکردنەوەى قوتابخانەکان.

هەروەها مەسرور بارزانى، داوایەکى لە قوتابیەکان کرد، کە پێویستە ئەو سێ خاڵە لەبەرچاو بگرن و گووتى، نیشتمانپه‌روه‌ری و ژیان دۆستی و ژینگه‌ دۆستی له‌به‌رچاو بگرن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین