شادمان مەلا حەسەن: لە سیاسەتدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

دوای ئەوەی ناکۆکی کەوتە نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چەندجار بە هەوڵی کەسانی دەرەوەی یەکێتی بەیەکەوە کۆبوونەوەیان ئەنجامدا بەڵام هیچ ئەنجامی نەبوو. ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: لە سیاسەتدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە.

رۆژی رابردوو بەرپرسێکی یەکێتی لە لێدوانێکدا گوتی "بەمزوانە هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆدەبنەوە" ئەوە لە کاتێدایە کە بە رای چاودێرانی سیاسی ئەم دوو هاوسەرۆکە گەیشتوونەتە بنبەست و ناتوانن جارێکی دیکە بەیەکەوە کاربکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە (21/ئۆکتۆبەر/2021)، شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی گوت "لە سیاسەت هیچ شتێک مەحاڵ نییە".

سەبارەت بە دەستکاریکرد نی ئەجێندای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، شادمان مەلا حەسەن دەڵێت "ئەم کارە دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتییە، بەڵام ئەگەر بێتو خۆیان بیکەن، بڕیاری گەرانەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەوە شتێکی ترە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین