دەزگاى هەواڵگرى تورکیا بەرپرسێکى باڵاى پەکەکە دەکوژێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئاژانسێکى فەرمى هەواڵى تورکیا، کوژرانى بەرپرسێکى باڵاى پارتى کرێکارانى کوردستان لە کەرکووک  لەلایەن میتى تورکى ڕادەگەیێنێت، دەشڵێت دوو ئەندامى ترى پەکەکەى لەگەڵ کوژراوە.

ئەمڕۆ هەینى رێکەوتى (22/تشرینى یەکەم/2021)، ئاژانسى هەواڵى ئەندۆڵى تورکى ڕاگەیاند، دەزگاى هەواڵگریى تورکیا (میت)، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەرکووک بەرپرسێکى پەکەکە بەناوى (شیلان گویی) کوشتووە .

هاوکات دەزگاى هەواڵگریى تورکیا ڕاشیگەیاند، جگە لە کوشتنى شیلان گویى، لە ئۆپراسیۆنەکەدا دوو ئەندامى ترى پەکەکەى لەگەڵ بووە و ئەوانیش کوژراون.

ئاژانسى ئەندۆڵى تورکی ئاماژە بەوەشدەکات، شیلان گویى، بەرپرسى ئافرەتانى پەکەکە بووە لە چیاى گارە، هەروەها لە ڕۆژئاواى کوردستان و مەخمووریش کارى کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین