بەرپرسێکی کۆمەڵی دادگەری: لەبەر چەند هۆکارێک دەبین بە ئۆپۆزسیۆن کوردستانی

سیهام میران-نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە(4/تشرینی دووەم/2021) کۆمەڵی دادگەری کوردستان، رایگەیاند"بەشداری هیچ گفتوگۆ و هاوپەیمانێتییەک ناکەین، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق".

عەبدولکەریم خۆشناو، بەرپرسی نوسینگەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری لە هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی گوت" ئێمە هەر خۆمان لە حکومەتی هەرێم ئۆپۆزسیۆنین و لە دەسەڵاتدا نین، بۆیە بڕیارمان دا لە حکومەتی عیراقیشدا هەر ئۆپۆزسیۆن بین".

کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە (31//میسان/2001) لە ئەنجامی لەتبوونی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دامەزرا. لە کۆنگرەی چوارەمی ئەم حزبەدا لەرێکەوتی(19/شوبات/2021)  پاشگری ناوی ئیسلامی یان لە ناوی حزبەکەیان کردەوەو کردیان بە کۆمەڵی دادگەری کوردستان، هەورەها ناوی ئەمیری کۆمەڵیان کرد بە سەرۆک.

کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی ساڵی(2018) دوو کورسییان لە پەرلامانی عیراق بە دەستهێنا، بەڵام ئەمجارە تەنیا یەک بەربژێریان دەنگی پێویستی هێنا.

سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا کەمبوونەوەی ژمارەی کورسییەکانیان، کاریگەری لەسەر بڕیاری بەشدار نەبوونیان لە کابینەی ئەمجارەی عیراق هەیە؟ بەرپرسەکەی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت" زۆر هۆکار هەیە، بۆردیکی سیاسیمان بۆ ئەو بڕیارانە هەیە. ئێمە پێمانوایە هەڵبژاردنی ئەمجارە تەزویری تێداکراوە بۆ ئەم مەبەستەش تانەمان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان داوە. دەوڵەتێک بەمشێوەیە پێکبهێنرێت پێمان باش نییە بەشداری تێدابکەین، لەگەڵ ئەوەشدا کەمبوونی ژمارەی کورسییەکانیشمان هۆکارە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین