وەزارەتى پەروەردە وەڵامى ئەندام پەرلەمانێکى کۆمەڵى دادگەریى دەکاتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (24/تشرینى یەکەم/2021)، وەزارەتى پەروەردە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا لە وەڵامى قسەکانى هەورامان گەچێنەیى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، "بە تەلەفۆن پرسیاری لەسەر لابردنی (کۆی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی) کردووە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن و وەڵامدراوەتەوە کە ئەو بابەتە هیچ بنەمای نییە.و په‌له‌ی كردووه له وروژاندنی هەستی گشتیی له‌سه‌ر بابه‌تێك كه هیچ بنه‌مای نییه."
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:
بابەت: وەڵامی پەرلەمانتار بەڕێز هەورامان گەچێنەیی
لە رێکەوتی (24/10/2021) به‌ڕێز (هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی) پەرلەمانتاری کوردستان له کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه به‌وه دەکات كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند بابه‌تێكی وه‌كو (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ)، رۆژی دوایی، دادپه‌روه‌ری، حوكم له ئیسلام، و سوێند خواردن)یان لابردووه له پرۆگرامەکانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ ئەمەش تەنها کتێبی پۆلی نۆی بنەڕەتی بە نموونە دەهێنێتەوە، ئێمە لێرەدا به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م: بەڕێز پەرلەمانتار هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان باشتر وابوو كه رێگا و رێكاره‌كانی كاری په‌رله‌مانتاری بگرتایه‌ته به‌رلەوەی بکەوتایەتە هەڵەوە، کە بریتیین لە:
ـ ناردنی نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ـ بانگێشتكردنی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پەرلەمانی کوردستان / لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی پرسیار و وەڵام و روونکردنەوەی پێویست.
ـ ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانتاری دەتوانن سەردانی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بکەن بە مەبەستی بەدواداچوون و ئەرکی چاودێری.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ یه‌كێك له‌م كارانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، بە تەلەفۆن پرسیاری لەسەر لابردنی (کۆی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی) کردووە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن و وەڵامدراوەتەوە کە ئەو بابەتە هیچ بنەمای نییە.و په‌له‌ی كردووه له وروژاندنی هەستی گشتیی له‌سه‌ر بابه‌تێك كه هیچ بنه‌مای نییه، وه‌كو له خاڵی دووه‌م بە وردی روونی ده‌كه‌ینه‌وه.
دووه‌م: پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی جێگای بایه‌خی وه‌زاره‌تمانه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ڕێز مامۆستا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی باسیان ده‌كات له پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بوونیان هه‌یه، چونكه به‌ڕێزیان لێیان ورد نه‌بۆته‌وه و مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی هه‌یه، بۆیه به‌م شێویه باسی كردووه، بفەرموون بە داتا و دۆکیۆمێنت دەیخەینەڕوو:
1. سه‌باره‌ت به (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ) له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له وانه‌ی شه‌شه‌م له لاپه‌ڕه 18، له پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی له وانه‌ی چوارده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 43، باس كراون، واتا له دوو پۆلی خوێندن كه پۆلی یه‌كه‌م و شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تین.
2. جێ‌نشین وهاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ) له چه‌ندین پۆلدا به ورده‌كارییه‌وه باس له ژیان و به‌سه‌رهاته‌كانیان كراوه، وه‌ك له پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی له لاپه‌ڕه 32، له پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی وانه‌ی سێزده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 36 و وانه‌ی پازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 40 و وانه‌ی شازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 43، هه‌روه‌ها له پۆلی شه‌شه‌م وانه‌ی ده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 31 و وانه‌ی دوازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 38 و له پۆلی هه‌شته‌م وانه‌ی بیست و دووه‌م له لاپه‌ڕه 64 و وانه‌ی بیست وسێیه‌م له لاپه‌ڕه 67 و وانه‌ی بیست و چواره‌م له لاپه‌ڕه 69 و باسی شوێنكه‌وتوانیش له وانه‌ی بیست وپێنجه‌م له لاپه‌ڕه 73 كراوه.
3. سه‌باره‌ت به (دادپه‌روه‌ری و دادگه‌ری) له پۆلی هه‌شته‌م له وانه‌ی چواره‌م له لاپه‌ڕه 12 و له پۆلی دوازده‌یه‌م له وانه‌ی چواره‌م له لاپه‌ڕه 21 باسیان كراوه و وانه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه.
4. سه‌باره‌ت به (ڕۆژی دوایی) له پۆلی شه‌شه‌م له وانه‌ی چوارده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 45 و هه‌روه‌ها له پۆلی ده‌یه‌م له وانه‌ی سێیه‌م له لاپه‌ڕه 14 و له وانه‌ی سێزده‌یه‌م (به‌ڵگه‌كانی بوونی ڕۆژی دوایی) له لاپه‌ڕه 38 و وانه‌ی چوارده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 41 و وانه‌ی پازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 44، زۆر به وه‌رده‌كاری باس له‌م بابه‌ته كراوه.
5. سه‌باره‌ت به (حوكم له ئیسلامدا) له وانه‌ی چواره‌م له لاپه‌ڕه 21 و وانه‌ی یازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 47 و وانه‌ی دوازده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 49 و هه‌روه‌ها له وانه‌ی سێزده‌یه‌م له لاپه‌ڕه 55 له پۆلی دوانزه‌یه‌م زۆر به وه‌رده‌كاری باس له‌م بابه‌ته كراوه.
6. سه‌باره‌ت به (سوێند خواردن) لیژنه‌ی پسپۆڕی پڕۆگرامه‌كان بڕیاری داوه كه ئه‌و بابه‌ته له ئاستێكی پێشكه‌وتوتر له قۆناغی یازده‌یه‌می ئاماده‌یی بخوێندرێت له ساڵی خوێندنی (2022-2023).
باشتر بوو بەڕێزیان هەر 12 کتێبەکەی پەروەردەی ئیسلامی بخوێنێتەەوە بیزانیایە کە ئەو بابەتانەی بەڕێزیان باسی لێدەکات هەمووی بوونی هەیە لە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە شێوەی زانستی و دروست رێکخراون. ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە داواکارین لەم بابەتانە یاری به هه‌ست و سۆزی موسڵمانان نه‌كرێت به بێ بنه‌ما.
وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی
٢٤ی ١٠ ی ٢٠٢١
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment