ئەفسەران و هێزەکانى پێشمەرگە بە پرەنسیپەکانى مافى مرۆڤ زیاتر ئاشنا دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌رێم جەخت لەسەر ئاشناکردنى زیاترى ئەفسەران و هێزەکانى بە پرەنسیپەکانى مافى مرۆڤ دەکەنەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (24/تشرینى یەکەم/2021)، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ د. دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا "تاوتوێی پرسی (پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ  2021ـ2025 ) پەسندکراوی ئەنجومەنی وەزیران کرا."

هاوکات دیندار زێبارى ڕایگەیاند، "پێشمه‌رگه‌ وه‌ك پارێزه‌ری ئاشتی و مافه‌كانی مرۆڤ لێ ده‌ڕوانرێت، بۆیه‌ گرنگه‌ په‌ره‌ی زیاتر به‌و پێوه‌ره‌ بدرێت و تاك به‌تاكی پێشمه‌رگه‌ له‌نزیكه‌وه‌ به‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ئاشنابكرێن."

هەروەها شۆڕش ئیسماعیل دووپاتیكرده‌وه‌، "لە ڕابردوو كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانی پێشمه‌رگه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی یاساكانی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤ كراوه‌ و له‌ ئێستاشدا، به‌رده‌وام خولی تایبه‌ت به‌ هۆشیاری نیشتمانی و پاراستنی مرۆیی و یاساكانی جه‌نگ و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێته‌وه‌."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین