وەزارەتى خوێندنى باڵا ناوى وەرگیراوانى قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ناوى قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى (25/تشرینى یەکەم/2021)، لە کۆنگرەیەکى  ڕۆژنامەوانیدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاگەیاند، (45) هەزار و (113) دەرچووی (12)ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2021 داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکێش کردووە. هەروەها (4) هەزار و (142) پێشکێشکار لە دەرچووانی (2020)، (3277) پێشکێشکار لە دەرچووانی ساڵی رابردوو کە کۆی گشتیی دەکاتە (52) هەزار و(532) قوتابى.

دەشڵێت، ئەم ساڵ کۆى گشتى قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان (43) هەزار و (277) قوتابى وەرگیراون، (62%) لە ڕێگەى زانکۆ لاین، (21%) خوێندنى پارالێڵ، (17%) دەرچووانى خوێندنى ئێواران.

ئەو قوتابیانەى فۆرمى زانکۆلاینیان پڕکردۆتەوە، دەتوانن لە ڕێگەى ئەم لینکەوە (https://www.regayzanko.com/main.php) بۆ زانینى ئەو شوێنەى ناویان لێهاتۆتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین