وەزارەتی کارەبا: پڕوپاگەندە بڵاودەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە(25/تشرینی دووەم/2021) وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، رونکردنەوەیەکی لە بارەی پێوەری کارەبای زیرەک بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەو کەسانەی رێگری لە تیمەکانی بەستنی پێوەرەکان دەکەن زیان بە سندوقەکانی کارەبا دەگەیەنن.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە"بە داخەوە لە هەندێک پەیجەکانی سۆشیال میدیا، پروپاگەندەی دوور لە راستی بڵاو دەکرێتەوە، لە هەندێک شوێن رێگە لە تیمەکانی کۆمپانیای بەستنی پێوەر دەگیرێت و زیان بە سندوقەکانی کارەبا دەگەیەنرێت، کە بە هۆیەوە کێشە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دروست دەبێت".

لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە"رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تەواوی ئەو کەسانە دەگرنە بەر کە زیان بە خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنن و ئاستەنگ لە بەردەم گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاووڵاتییان، دروست دەکەن و تەواوی تێچوونی چاککردنەوە و دانانی پێوەرەکانیش دەکەوێتە ئەستۆیان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین