وەزارەتی کشتوکاڵ: 48تەن خۆراکی هاوردەکراومان گەڕاندەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەپێی راگەیێندراوێکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بڕی (48) تەن خۆراکیان بۆ تورکیا و ئەفغانستان گەڕاندووەتەوە.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه(25/تشرینی دووەم/2021) وەزارەتی کشتوکاڵ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیداهاتووە: ‌دوای ئه‌وه‌ی پشکنینی فیزیایی بۆ(2) باری به‌رهه‌می کشتوکاڵی هاورده‌کراو کرا له‌ تاقیگه‌کانی که‌ره‌نتینه‌کانی ‌مه‌رزی باشماخ، ده‌رکه‌وت ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ شیاوی خواردن نین،  له‌ ڕێگای لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ لێوه‌ی هاورده‌کرابوون.

بەپێی راگەیێندراوەکە: باری یه‌که‌م که‌ هه‌ڵوژه‌ی وشکی پێ بو بڕه‌که‌ی (24هەزار تەن) بوو له‌وڵاتی ئه‌فغانستان هاورده‌کراوە، باری دووه‌م  به‌رهه‌می لاله‌نگی بووە بە بڕی (24.700) کیلۆ بوو که‌ له‌ وڵاتی تورکیاوه‌ هاورده‌کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین