تەیمورى ئەنفال: ژەهر خواردیان کردووم کوردستانی

نوچەنێت:

تاقانەیەکى ڕزگاربووى ناوگۆڕە بە کۆمەڵەکانى ئەنفال ڕایدەگەیێنێت، کە ژەهر خواردکراوە و پشکنینەکەى پۆزەتیڤ بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتى (26/تشرینى یەکەم/2021)، تەیمور عەبدوڵلا (تەیمورى ئەنفال) لە نووسینێکدا دەڵێت، "بەداخەوە بە ئامانج کراوین و سەردانی دکتۆرم کرد لە خەستەخانەی ئیمیرجنسی و پشکنینی ژەرهریان بۆ ئەنجامدا دەرکەوت پشکنینەکەم پۆزەتیڤە و ژەهرخوارد کراوم."

هەروەها تەیمورى ئەنفال لە نووسینەکەیەدا دەشڵێت، "زۆربەی دانەکانم شکاون هەتاکوو ئێستە ئەسەری ئەو ژەهرە بەجەستمەوە دیارە و وەزعم باش نیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر ئەبم."

لە بارەى هۆکارى ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى نووسیویەتى، "کە شتێک دەخۆم لەگەڵیدا لەتێک لە دانەکانم دەشکێن و کاریکەری خراپی بەسەر مێشک و سەرمدا هێناوە هەندێک جار کە ڕێدەکەم سەرم دەسوڕێت و دەکەوم هەر لەبەر ئەو هۆکارانەش بوو سەردانی دکتۆرم کرد."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین