سه‌موون... زۆربه‌ى عێراقییه‌كان ده‌یخۆن و ناشزانن ماناكه‌ى چییه!
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌گوێره‌ى هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ى مێژووى میزۆپۆتامیا، له مێژه دانیشتووانى ئه‌و ناوچه‌یه نانیان ناسیوه و وه‌ك خواردنێكى رۆژانه به‌كاریان هێناوه، ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت سۆمه‌رییه‌كان جۆره نانێكیان هه‌بووه وه‌ك "ناوساجى" كورد بووه و هه‌ویریان له‌ناو رۆن سووركردووه‌ته‌وه.
ناوى سه‌موون له ناوى گه‌نجێكى ئه‌رمه‌نى وه‌رگیراوه
له مێژووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵێك نان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئێستا نانى فه‌ڕه‌نسى و لبنانى و ئێرانى و توركى چه‌ندان جۆره نانى تر له بازاڕه‌كان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت و له ساڵانى رابردوودا له لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر كرا بێت "سه‌موونه".
سه‌باره‌ت به خودى وشه‌كه كه له زمانى عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه‌ته ناو زمانى كوردى، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیش نازانێ ماناكه‌ى چییه!. به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى مه‌یدانى كه‌ناڵى شه‌رقییه‌ى عێراقى زۆربه‌ى عێراقییه‌كان كه "شه‌یداى سه‌موونن" نازانن ماناى وشه‌كه چییه. شاره‌زایانى زمانى عه‌ره‌بى ده‌ڵێن وشه‌كه هیچ ره‌گوڕیشه‌یه‌كى له زمانى عه‌ره‌بى نییه و ته‌نیایش له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، ئێستایش كه له چه‌ندان وڵاتانى دنیا خواردنى سه‌موون بووه‌ته نه‌ریتێك "وه‌ك راپۆرتێكى كه‌ناڵى جه‌زیره باسى ده‌كات" به هۆى عێراقییه‌كانه‌وه‌یه كه ئه‌وان له وڵاتان سه‌موونخانه داده‌نێن.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى له‌سه‌ر "سه‌موون" بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات به هۆى نانه‌وایه‌كى عێراقى خواردنى سه‌موون له لایه‌ن فه‌ڕه‌نسییه‌كانه‌وه بووه‌ته نه‌ریت. سه‌باره‌ت به ره‌گوڕیشه‌ى وشه‌كه كه‌ناڵى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات وشه‌كه بۆ سه‌ره‌تاى ساڵانى بیسته‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت گه‌نجێكى مه‌سیحى ئه‌رمه‌نى كه له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان كارى كردووه، پیشه‌ى دروستكردنى ئه‌و جۆره نانه بووه كه ئێستا به سه‌موون ده‌ناسرێت، دیاره سه‌ره‌تا بۆ ئینگلیزه‌كانى ئاماده كردووه، فڕه‌نه‌كه‌ى له به‌رد دروست كراوه و نه‌وتى ره‌شى بۆ گه‌رمكردنى به‌كارهێناوه. به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌و گه‌نجه ناوى "سیمۆن" یان "سامۆن" بووه، دواتر له ئینگلیزه‌كان جیا بووه‌ته‌وه فڕنێكى سه‌ربه‌خۆى داناوه و خه‌ڵك نانیان لێكڕیوه، ناوى خاوه‌نه‌كه‌ى به‌سه‌ر جۆره نانه‌كه زاڵبووه و وا له‌ناو خه‌ڵك وا رۆیشتووه تا به‌وه گه‌یشتووه به "سه‌موون" ناسراوه، ئینجا فڕنى تر دانراون و هه‌ر به ناوى "سه‌موون" نانه‌كه‌یان فرۆشتووه.
فه‌ڕه‌نسییه‌كان سه‌موونى درێژیان هێنایه
عێراق
ماڵپه‌ڕى گاردینیا كه بایه‌خ به بابه‌تى كولتوور و مێژوو ده‌دات، له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات مێژووى نانه‌وه‌خانه له عێراق بۆ سه‌رده‌مى عه‌باسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌و كاته به‌غدا پایته‌خت بووه و نانفرۆشى له شه‌قامه‌كان باو بووه. سه‌باره‌ت به سه‌موونیش ئه‌و ماڵپه‌ڕه باس له‌وه ده‌كات مێژووى سه‌موون بۆ دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوه‌كه‌یشى له نانه‌وا ئه‌رمه‌نییه‌كه وه‌رگیراوه كه ناوى "سامۆن" بووه.
گاردینیا باس له‌وه ده‌كات جۆره سه‌موونێكى تر له ناوه‌ڕاستى په‌نجاكان هاتووه‌ته عێراق كه "سه‌موونى فه‌ڕه‌نسى" بووه دواتر به "سه‌موونى ئیعاشه" ناسراوه، ئه‌و سه‌موونه كه شێوه‌كه‌ى درێژه و تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه چه‌ند رۆژێك هه‌ڵبگیردرێت. له لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كى حكومه‌تى عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتى فڕنه‌كانى كراوه، كه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئیعاشه "پێدانى بژێوى" ناسراو بووه، دواتر به‌سه‌ر بایه‌عه‌كان دابه‌شكراوه و ئه‌وان له‌گه‌ڕه‌كه‌كان فرۆشتوویانه. ئه‌و جۆره سه‌موونه تا راپه‌ڕین له شاره‌كانى كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌مارۆى ئابوورى نه‌ما.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كان له سه‌ره‌تاى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو سه‌موونخانه‌كان به شاره‌كانى عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئه‌و شێوازه‌ى كه "سامۆن"ى ئه‌رمنى ئاماده‌ى كردووه، به ناوى "سه‌موونى حه‌جه‌رى" له جۆره‌كانى تر جیاكراوه‌ته‌وه، چونكه فڕه‌نه‌كه‌ى له به‌رد دروست كراوه.
له مێژووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق چه‌ندان جۆر نان هه‌بووه، كه سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كانیش ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن له‌وانه نانى تیرى "ساج" كولێره‌ى به‌ڕۆن، كۆلێره‌ى ته‌نوور، جیا له سه‌موونى حه‌جه‌رى و فه‌ڕه‌نسییه‌كه، جۆره سه‌موونێكى تر له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانه‌وه هاتووه‌ته عێراق كه به "سه‌موونى تۆماتیكى"ناسراوه، كارمه‌نده‌كانى ئه‌و جۆره فڕه‌نه زۆربه‌یان میسڕى بوون. خاڵى سه‌ره‌كى جیاكردنه‌وه‌ى سه‌موون و نانه‌كانیش له‌یه‌كتر بۆ شێوازى ئاماده‌كردن و شێوازى فڕه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment