18 یاساکەی سروشت کراوە بە کوردی رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

بەپێی کتێبی 18 یاساکەی سروشت لە ڕوانگەی ڕۆبێرت گرین ئێمە ئاژەڵی کۆمەڵایەتین، ژیانمان پشتی بەستووە بەو پەیوەندییانەی لەگەڵ خەڵک و دەوروبەر، دۆزینەوەی ئەو هۆکارانەی کەوا لەخەڵک دەکات ئەوە بکەن کەدەیکەن، ئەو ئامرازە گرنگەیە کەدەشێ هەمانبێ، بەبێ ئەوە بەهرەکانی ترمان ناتوانن بمانگەیەننە ئەم ئاستە، لەو ڕوانگەیەوە کە ڕۆبێرت گرین دەیبینێت ئێمە ئاژەڵی کۆمەڵایەتین

 کمال فاروق مامۆستای دەرونزانی لە پەیمانگای ڕاهێنان و گەشەپێدانی هەولێر، لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت دەربارەی کتێبی (18)یاساکەی سروشت گوتی " کتێبەکە لە 500 لاپەرە پێکهاتووە، قەبارە( 14سم  بۆ 21سم)ە، دەزگای فێربوون بە چاپی گەیاندووە، یاساکانی سروشتی مرۆڤ، کە لەنوسینی (ڕۆبێرت گرین)ە، لەوەڕگێرانەکە پێم باش بوو بیکەمە 18یاساکەی سروشتی مرۆڤ چونکە باسلە18 بابەت دەکات".

دەربارەی ناوەڕۆکەکەی  کمال فاروق دەڵێ، "لەڕوانگەی ڕۆبێرت گرینەوە ئێمە ئاژەڵی کۆمەڵایەتین، ژیانمان پشتی بەستووە بە پەیوەندیمان لەگەڵ خەڵک و دەوروبەر، دۆزینەوەی ئەو هۆکارانەی کەوا لەخەڵک دەکات ئەوە بکەن کەدەیکەن، ئەو ئامرازە گرنگەیە کەدەشێ هەمانبێ، بەبێ ئەوە بەهرەکانی ترمان ناتوانن بمانگەیەننە ئەم ئاستە".

هەروەها، "ڕۆبێرت گریین فێرمان دەکات چۆن خۆمان لەسۆزەکانمان جیا بکەیەنەوەو جڵەوی خۆمان بکەین، چۆن بەزەیی پێداهاتنەوە کەدەبێتە هۆی چاوکرانەوە پێشدەخەین و چۆن لەدرزەکانی دەمامکی خەڵکەوە دەڕوانین و چۆن بەرەنگاری هاوشێوەبوون دەبینەوە بۆ پەرەپێدانی هەستکردنی بێ وێنە بەئامانجەکانمان، ئەگەر لەناو کاردابێ  یان لەپەیوەندیمان بۆ پێکهینانی دونیای دەوروبەرمان. پەرتوکی 18یاساکە تاکتیکی نایابت پێشکەش دەکات بۆ سەرکەوتن و چاککردنی خود و بەرگریکردن لێی. ئەم کتێبە بەسوودە ئەگەر ئەگەر وەک خۆیان سەیری کەسەکان بکەین یان وەک خۆیان قبوڵیان بکەین و هەروەها سەیری لێکچونەکانی نێوان خۆت و ئەوانی تر بکەیت. ئەم بۆچوونانەی ڕۆبێرت گرین لە 18یاسا  دایڕشتوون خوێنەر دەتوانێت بەتێڕامانەوە لێیان تێبگات و پەی بەسایکۆلۆژیەتی کەسەکان ببات".

سەبارەت بە جیاوازی ئەم کتێبە لەگەڵ کتێبەکانی تر نوسەر ئاماژەیدا کە، "جیاوازی ئەم کتێبە لەگەڵ کتێبەکانی تر ئەوەیە دەبێ وەکو کتێبی قوتابخانە بیخوینیت و لەبەریان بکەیت بۆ ئەوەی  جێبەجێیان بکەیت و واباشترە بۆ خوێندنەوە نەیخوێنیتەوە بەڵکو بۆ تێگیشتن و جێبەجێکردن بێ چونکە تاقیکردنەوەی لێ دەکەی لە ژیانی رۆژانەت".

جێی باسە کمال فاروق خاوەنی  15کتێبە، زۆربەی کراوە بە زمانی کوردی هەموو کتێبەکان لە بواری سایکۆلۆژیاوەن. 

بایەخی ئەم کتێبە بۆ خۆناسینە کەکێشەی گەورەی کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیەکانە بەتایبەتی کۆمەڵگەی کوردی، هەر یاسایەک لەو یاسایانەی ناو کتێبەکە نەخۆشیەکە لەتاکی کوردیدا هەیە، ئەم کتێبە ئاوێنەیەکە خوێنەر خۆی تیا ئەبینێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین