بافڵ تاڵەبانى: سەردەمى فرە بڕیارى لە ناو یەکێتى کۆتایى هات کوردستانی

نوچەنێت:

هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى ئەڵمانیا ڕایدەگەێنێت، سەردەمى فرە بڕیارى لە ناو یەکێتى کۆتاییى هاتووە و دەشڵێت، "دەمانەوێت وەک کورد بە یەک وەرەقەی سیاسی بچینە بەغدا."

ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێکەوتى(27/تشرینى یەکەم/2021)، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ مارتن یێگەر، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و کلێمێنس زێمنتنەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى نووسینگەى هاوسەرۆکى یەکێتى، لەکۆبوونەوەکەدا ڕاگەیاند، "دەمانەوێت وەک کورد بە یەک وەرەقەی سیاسی بچینە بەغدا و داکۆکی لە مافە دەستووریی و نەتەوەییەکانمان بکەین و حکومەتێک بنیادبنێین کە بتوانێت چاکسازی ریشەیی، بنەبڕکردنی گەندەڵی و بەگژداچوونەوەی بیری توندرەویی، مەزھەبی و لەسەر بنەمای ھاووڵاتیبوون خزمەت بکات و دوور لە ئەجێندای سیاسی بەرنامەکانی جێبەجێبکات."

بافڵ تاڵەبانى سەبارەت گۆڕانکارییەکانى ناو یەکێتى دەشڵێت، "سەردەمی فرە بڕیاری و کێشەی تەداخولکردن لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی رێکخراوەیی و سەرکردایەتیکردن کۆتایی ھات."

لە کۆبوونەوەکەیەکدا هاوسەرۆکى یەکێتى لەگەڵ باڵیۆزى ئەڵمانیا گووتیشى، "خۆمان ئامادە دەکەین بۆ راپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و باشترکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدان تا بتوانین ھەڵەکان راستبکەینەوە و لەناو خەڵکەوە حزبایەتی بکەینە داینەمۆی پێشخستنی زیاتری ئەزموونەکەمان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین