بەڕێوەبەرى پێشووى ئاسایشى سلێمانی ژەهر خوارد کراوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئاشکرابوونى ژەهر خوارد کردنى ئەندامێکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى یەکێتى، ئەمڕۆ ژەهر خوارد کردنى بەرپرسێکى ترى ئەو حیزبە ڕاگەیێندرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى (28/تشرینى یەکەم/2021)، سەرچاوەیەک بە رووداوى ڕاگەیاندووە، حەسەن نوورى، ناسراو بە وەستا حەسەن، بەڕێوەبەرى پێشووى ئاسایشى سلێمانى ژەهر خوارد کراوە و چەند نیشایەک لە تەندروستییان دەرکەوتووە.

سەرچاوەیەکى نزیک لە وەستا حەسەن ئاشکراى دەکات، مانگى (10)ى ئۆکتۆبەرى ڕابردوو بۆ ئەنجامدانى پشکنین سەردانى ئەڵمانیاى کرد، دەرئەنجامى پشکنینەکانى دەریخست کە ژەهر خوارد کراوە. 

سەرچاوەکە دەشڵێت، پێشتر هەوڵێک هەبوو بۆ ژەهر خواردکردنى وەستان، دواتر هەموویان دەستگیرکران، کە بەپیلانى وڵاتێکى بوو، بەڵام ئەمجارە سەرچاوەى ژەهر خوارد کردنەکەى دیار نییە.

ئاشکرابوونى ژەهر خواردکردنى وەستا حەسەن لە کاتێکدایە، دوێنێ ناوەندى چاودێر نزیک لە مەلا بەختیار، ژەهرخواردکردنى ناوبراوى پشتڕاستکردەوە و ئێستاش لە وڵاتى ئەڵمانیا لەژێر چاودێرى پزیشکى دایە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین