لە کاتی نمایشدا خۆی بە شەش ئۆتۆمبیلدا کێشاوە کوردستانی

نوچەنێت

لە کاتی نمایشکردن بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی بە پێنج ئۆتۆمبیل دادەدات و دواتر درەخت و سەوزاییەکانی قەراخ شەقامی تێکداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە( گەنجێک لە شەقامی(120) مەتری نمایشی بە ئۆتۆمبیلەکەی کردووە، لە کاتی نمایشەکە کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و خۆی بە پێنج ئۆتۆمبیلی دیکەدا کێشاوە.

لە کاتی لە دەستدانی کۆنتڕۆلی ئۆتۆمبیلەکەی، زیانی گیانی و ماددی هەبووە، چوارکەس برینداربوون و شەش ئۆتۆمبیلیش زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها  کۆمەڵێک درەختی قەراخ شەقامەکەی شێلاوە، بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵخی و ئاژاوە لەسەر شەقامەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین