کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و سبەى لە شارەکانى هەرێم باران دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینى رێکەوتى (29/تشرینى یەکەم/2021)، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ هەینى و سبەى لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و تاوە باران و بروسکەی پچر پچر لەپارێزگاکان دەبارێت.

بەپێى پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕدا تاوە باران و بروسکەی پچر پچر لەناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین