کێشەى قوتابیە وەرنەگیراوەکانى پۆلى (12)ى ئامادەیى چارەسەرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵاى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەو قوتابیە دەرچووانەى پۆلى (12)ى ئامادەیى نمرەکانیان لە (99) بەسەرەوەیە لە کۆلێژى پزیشکى وەردەگیرێن.

ئەمڕۆ هەینى (29/تشرینى یەکەم/2021)، عەبدوسەلام دۆلەمەرى، سەرۆکى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕایگەیاند، "سەرجەم ئەو قوتابیانەی کە نمرەکانیان لە ٩٩ بەسەرەوە بوو بەھۆی کەمی ژمارەی پلانەوە لە کۆلیژی پزیشکی گشتی ناویان نەھاتبووەوە چارەسەر کران."

 عەبدوسەلام دۆلەمەرى دەشڵێت، سەرجەم ئەو قوتابیانەى کێشەى وەرگیرانیان هەبوو، "دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستان دا."

سەرۆکى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵاى پەرلەمانى کوردستان نووسیویەتى، "لە ئێستادا لەپەیوەندیداین و کۆبوونەوەکانمان بەردەوامن لەگەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان ل ەزانکۆ و پەیمانگاکان."

جێگەى ئاماژەپیدانە، ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە (31)ى تشرینى یەکەم لەگەڵ ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆدەبینەوە و چارەسەرێک بۆ ئەو قوتابیانەى نمرەکانیان بەرزە و وەرنەگیراون دەدۆزینەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین